جمووجووڵی سەربازی گومان ئاوی ئەمریکا لە پاڵ ئێران

جمووجووڵی سەربازی گومان ئاوی ئەمریکا لە پاڵ ئێران

پەیامی کورد    ...   جمووجووڵی سەربازی گومان ئاوی ئەمریکا لە پاڵ ئێران

بە پێی هەواڵگەلی بڵاوکراوەمان ، ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا جمووجووڵی سەربازی بەرفراوانی لە ماوەی دوو سێ هەفتەی ڕابردوودا لە عێراق و ناوچەکە دەست پێکردووە و لە حاڵێکدا کە هەموو جیهان بە دەردی کۆرۆناوە دەناڵێنن و گرفتاری ئەم بەڵایەن ، ئەمریکا ژمارەیەکی بەرفراوانی هێز و کەل و پەلی سەربازی لە هەموو جۆرێک لە عێراق و هەم لە ناوچەکە جێگیر کردووە .

هەروەها لە حاڵێکدا کە هەموو جیهان ئەمریکایان خستووەتە تەنگانەوە تاکوو گەمارۆوەکانی تاک لایەنەی دژی ئێران هەڵگیرێت و ئیزن بدات ئەم ووڵاتەش لەگەڵ وولاتانی دیکە لەگەڵ ڤیرووسی کۆرۆنا بجەنگێت کە هەموو مرۆڤایەتی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە ئەگەری زۆر هەیە کە بەرپرسانی ئەمریکا بیانەوێت دەست بە کارێکی نوێ و مەترسیدارەوە بدەن تاکوو بیر و ڕای جیهانیان لە ڕووداوێک کە ئەمڕۆ ئەمریکای خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە دوور بکەنەوە .

سەرەڕای سەرکەوتنەکانی دۆناڵد ترامپ سەرۆککۆماری ئەمریکا لە بواری بردنە سەرەوەی ئاستی دۆخی ئابووری و کەمکردنەوەی بێکاری لەو ووڵاتەدا بەڵام لە بواری تەندرووستی و سڵامەتی گشتیییەوە دەتوانێ ببێتە هۆی گەورەترین گورز لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا بۆ ئەو .

بە بڕوای هەموو کارناسان بە دووری دەزانن کە ترامپ بیەوێت بەرەو شەڕێکی تەواو عەیار بڕاوت لەگەڵ ئێران چوونکە ئەم شەڕە دەتوانێ تیری کۆتایی بێت لە سەر داهاتووی هەڵبژاردنەکەی ئەودا ، بەڵام ئەوەی کە بتوانێ گورزێک لە ئێران بوەشێنێت و ئێرانیش نەتوانێ ووڵامێک بداتەوە دەتوانێ بە قازانجی ئەو تەواو ببێت .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە