نێچیرڤان بارزانى، پێشوازى له‌ باڵیۆزى ئێران له‌ به‌غدا كرد

نێچیرڤان بارزانى، پێشوازى له‌ باڵیۆزى ئێران له‌ به‌غدا كرد

ئێواره‌ى دوێنێ سێشه‌ممه‌ 1/5/2018، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ به‌ڕێز ئیره‌ج مه‌سجدى، باڵیۆزى كۆمارى ئیسلامیى ئێران له‌ عێراق كرد كه‌ بۆ به‌شداریكردن له‌ كۆنفرانسى په‌‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندیى ئابووریى نێوان كۆمارى ئیسلامیى ئێران و هه‌‌رێمى كوردستان له‌ هه‌ولێر، بانگهێشت كراوه‌.

له‌ دیدارێكدا كه‌ به‌ڕێز مورته‌زا عیبادى، سه‌ركونسولى كونسلخانه‌ى ئێران له‌ هه‌ولێر ئاماده‌ى بوو، هه‌ردوولا په‌یوه‌ندییه‌ بازرگانییه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و كۆمارى ئیسلامیى ئێرانیان تاتوێ كرد و تیشكیان خسته سه‌ر كۆنفرانسه‌كه‌، كه‌ له‌لایه‌ن ژووره‌ بازرگانییه‌كانى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌ ساز كراوه‌ و بڕیاره‌ سبه‌ى چوارشه‌ممه‌ له‌ هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ بچێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە