ئەمریکا ژمارەی هێزەکانی لە ئەڵمانیا بەرز دەکاتەوە

ئەمریکا ژمارەی هێزەکانی لە ئەڵمانیا بەرز دەکاتەوە

پەیامی کورد … ئەمریکا ژمارەی هێزەکانی لە ئەڵمانیا بەرز دەکاتەوە

 

لە ماوەی سەردانەکەیدا بۆ ئەوروپا وەزیری بەرگری ئەمەریکا لوەید ئۆستن جەختی لەوە کردەوە وڵاتەکەی ژمارەی سەربازەکانی لە ئەڵمانیا زیاد دەکات، ئەوەش وەکو بەشێک لە پابەندبوونیەوە بە پتەوکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئەڵمانیادا.

 

دوای چوار ساڵ لە دوژمنایەتیە ئاشکراکەی سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ لەگەڵ ئەڵمانیادا، ئۆستن جەختی لەوە کردەوە بەڕێوبەرایەتیەکەی سەرۆکی ئێستای ئەمەریکا جۆو بایدن هەوڵی پتەوکردنی هاریکارییە ئەمنیەکانی نێوان ئەمەریکا دەدات لەگەڵ ئەڵمانیا و هاوپەیمانێتی ناتۆدا.

 

ئۆستن بە ڕۆژنامەنووسانی وت " خۆشحاڵم ڕایدەگەیەنم هێزەکانی ئەمەریکا لە ئەڵمانیا زیاد دەکەین."

 

وتیشی " بە وەزیری بەرگری ئەڵمانیام ڕاگەیاند نیازمان هەیە نزیکەی ٥٠٠ سەربازی دیکەی ئەمەریکی بەشێوەیەکی هەمیشەیی لە ناوچەی ڤیسبادن جێگیر بکەین."

 

سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ بڕیاریدا هێزەکانی ئەمەریکا لە ئەڵمانیا کەم بکاتەوە کە هەمیشە وەکو بەردی بناغە بووە بۆ ئاسایشی هاوپەیمانێتی ناتۆ لە دوای هەڵگیرسانی جەنگی ساردەوە.

 

لەلای خۆیەوە وەزیری بەرگری ئەڵمانیا کرامپ کارینباوەر وتی " ڕاگەیاندنەکە هەواڵێکی خۆشە و ئاماژەیەکی بەهێزە بۆ پێکەوە بوون."

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە