بە توێکڵی پەتاتە خۆت لە پیربوون بپارێزە
هەرچەندە پیر بوون پەیوەندی بە تەمەنەوە هەیە بەڵام زۆر جاریش دەبینین سپی بوونی پرچ لە ژنان و پیاواندا لە دوای 30 ساڵییەوە دەست پێ دەکات، بۆ ئەم سپی بوونەش زۆر کەس پەنا دەبەنە بە بۆیاخکردنی پرچیان کە بۆیاخی دەستکرد کە بە موادی کیمیائی دروست دەکرێ.
بۆ چارەسەری ئەم کێشەیە باشتر وایە بە دەرمانی سروشتی هەوڵ بدەین ئەم گرفتە چارەسەر بکەین کە چی پیاوان چی ژنان زۆر جار خەمی لێ دەخۆن و کاریگەری دەرونیان لا دروست دەبێت.

سپی بوونی پرچ لە چیەوە دێت؟
سپی بوونی پرچ پەیوەندی بە کەمی مادەی میلانینەوە هەیە کە دەڕژێتە سەرکە خانەکانی پێست و پرچ تاکو ڕەنگی سروشتی خۆی پیشان بدات، بە کەم بوونی ئەم مادەیە، روخسار و پرچ بە شێوەیەکی تر دەردەکەوێت و گرنگترینیان ئەمانەی خوارەوەن.
- کاریگەر وراسی.. هەندێ خێزان هەن نەخۆشی و سپی بوونی پرچیان زوتر توش دەبێت دەڵێن کاریگەری ئەو کەسانەن کە لێیان بوونە.
- بۆیاخکردنی پرچ.. زۆربەی بۆیاخەکانی پرچ بە مادەی کیمیائی دروست دەکرێن و زۆر بەکارهێنانیان پرچ زیاتر سپی دەبێت وات لێ دەکات زیاتر بەکاریان بهێنیت.
- دڵەڕاوکێ.. هەرچەندە هیچ سەرچاوەیەک ئەمەی پشت ڕاست نەکردووەتەوە بەڵام زۆر بەی ئەو کەسانەی لە دڵەڕاوکێدا دەژین زووتر پرچیان سپی دەبێت لەوانی تر.
- کەمی ڤیتامین B.. ئەو کەسانە زووتر پرچیان سپی دەبێت کە ڤیتامین B یان کەمترە بەتایبەتی لە تەمەنی 35 ساڵیدا.

چارەسەری سروشتی بە ڕێژەی 100٪
دەتوانیت گیراوەیەکی سروشتی دروست بکەیت کە تەنیا پێویستی بە توێکڵی 5 پەتاتەی مام ناوەند هەیە و لەگەڵ دوو کوپ ئاو بۆ ماوەی 10 دەقیقە لەسەر ئاگرێکی نزم دایبنێ و پاشان کە سارد بوەوە ئاوەکە بپاڵێوە و لە شوشەیەکی خاوێندا هەڵیبگرە و پاشان بەکاری بهێنە بەم شێوەیە.
- دوای شوشتنی پرچت بە شامۆ و خاوێنکردنەوەی، پاشان بەو ئاوەی کە هەڵتگرتووە ڕەگی پرچت هەمووی تەڕ دەکەیت، پاش چەندین جار لە شوشتنی پرچت و دووبارە کردنەوەی ئەمە کاریگەری دەبێت و پرچت ڕەنگی خۆی دەگرێتەوە.. تۆێکڵی پەتاتە دەوڵەمەندە بە دژە ئەکسیدە و کاریگەری دەکات لە ڕەگی خانە ئاساییەکانی لەش کە پەیوەندیان بە پیر بوونەوە هەیە.
هەروەها ئاوی توێکڵی پەتاتە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین C و مەوادی نیاستین و ریبۆفلافین کە گەشە و درەوشانەوە بە رەنگی پرچ دەکات و روخساری پیریش لەسەر پێست و پرچ کەم دەکاتەوە.
ئاوی توێڵکی پەتاتە بۆ ئەو پرچانە باشە گە ڕەنگی تۆخیان هەیە کاریگەری باشتری هەیە، بەڵام بۆ ئەو کەسانەی کە ڕەنگی پرچیان کاڵە یان پرچیان زەردە باش نییە و ئەگەر ئەوەی هەیە ڕەنگی پرچیان بگۆڕێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە