سەعد حەدیسی: "حكوومه‌تى فیدڕاڵ هیچ ده‌ستكارییه‌كى بڕگه‌كانى پرۆژه‌یاساكه نه‌كردووه و پاره و پشكى هه‌رێمى كوردستانیشی زیاد نه‌كردووه".
سه‌عد حه‌دیسی، گوته‌بێژى نووسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى حه‌یده‌ر عه‌بادى، له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا، ڕایگه‌یاند" بودجه‌ى گشتیی ساڵى 2018 پێش دوو هه‌فته بۆ په‌رله‌مان نێردراوه، ئه‌وان ته‌نها لایه‌نن كه ئێستا ده‌توانن ده‌ستكارى پرۆژه یاساكه بكه‌ن، به زیادكردن یان كه‌مكردن و لابردنى بڕگه‌كانى".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، كه حكوومه‌تى فیدڕاڵ هیچ ده‌ستكارییه‌كى بڕگه‌كانى پرۆژه‌یاساكه نه‌كردووه و پاره و پشكى هه‌رێمى كوردستانیشی زیاد نه‌كردووه.
له پرۆژه‌یاسای نوێی بودجى عێراق، عه‌بادى پشكى هه‌رێمى كوردستانى له 17%ه‌وه بۆ 12.67 كه‌م كردووه‌ته‌وه و به‌و هۆیه‌شه‌وه، تائێستا په‌رله‌مانتارانى كورد له په‌رله‌مانى عێراق، ڕێگرییان لهتێهڕاندنى یاساكه كردووه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە