له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا، په‌یه‌ده جەخت لەوە دەکاتەوە دوای ئه‌وه‌ی ئیراده‌ی ئازادی گه‌لانی باكووری سووریا و به‌تایبه‌ت عه‌فرین، ده‌وڵه‌تی توركیای تێك‌شكاند، "ده‌وڵه‌تی توركیا و ڕژێمه فاشیستییه‌كه‌ی په‌نا بۆ رێبازی چه‌په‌ڵ ده‌بات."
ئه‌نجومه‌نی گشتیی پارتیی یه‌كێتیی دغمۆكراتیی "په‌یه‌ده" سەبارەت بە ده‌ستگیركردنی ساڵح موسلیم ئه‌ندامی كۆمیته‌ی دیپلۆماسیی ته‌ڤگه‌ری كۆمه‌ڵگه‌ی دێمۆكراتی "ته‌ڤده‌م" و هاوسەرۆکی پێشووی پەیەدە له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی چیك، رایدەگەیەنێت پێویستە ئەو دەوڵەتە ساڵح مۆسلیم ئازاد بکات و داوای لێبوردن لەگەلی کورد بکات.
هەروەها ئاماژە بەوە دەکەن کە : " ساڵح مۆسلیم خاوه‌ن كه‌سایه‌تییه‌كی دیپلۆماسییه و توانیویەتی له ماوه‌ی ساڵانی ڕابردووی ته‌مه‌نی شۆڕشی سووریا و به تایبه‌ت شه‌ڕی دژ به داعش ڕۆڵێكی گه‌وره ببینێت له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌ییدا و ڕای گشتی جیهان له كرده‌وه تێرۆریستییه‌كان ئاگادار بكاته‌وه."
ئه‌نجومه‌نی گشتیی په‌یه‌ده له درێژه‌ی به‌یاننامه‌كه‌یدا باس لەوە دەکات کە "حكوومه‌تی ئاكه‌په ئێستا تۆڵه‌ی خۆی له هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه ده‌كاته‌وه كه شه‌ڕیان دژ به تێرۆری داعش كردووه. له‌م چوارچێوه‌یه‌دا فه‌رمانی گرتنی بۆ كه‌سایه‌تییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی توركیا ده‌ركردووه به تۆمه‌تی جیاواز".
په‌یه‌ده ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، موسلیم هاوڵاتییه‌كی سووریایه و به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی سه‌ردانی ئه‌ورووپا ده‌كات و هه‌وڵ ده‌دات ده‌نگی شۆڕشی سووریا به‌رز بكاته‌وه و هاوكارییه‌كی گه‌وره‌تر دژ به تێرۆر بۆ سووریا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست په‌یدا بكات.
هەروەها دەڵێن: "ده‌بوایه ده‌وڵه‌تی چیك پێشه‌نگی هه‌موو ئه‌و ئازادیخوازانه بوایه كه داوای دێمۆكراتی ده‌كه‌ن و له دژی بڵاوبوونه‌وه‌ی تێرۆر كه ده‌وڵه‌تی توركیا هه‌وڵده‌دات له ئه‌ورووپا بڵاوی بكاته‌وه، وهستابوایهوه.»
په‌یه‌ده داوا له ده‌وڵه‌تی چیك ده‌كات ساڵح موسلیم ئازاد بكات و له به‌رانبه‌ر ئه‌و كرده‌وه ناقانوونی و نائهخلاقییهدا داوای لێبووردن بكات.
له كۆتایی به‌یاننامه‌كه‌دا په‌یه‌ده داوای له گه‌لی كوردستان له ئه‌ورووپا و هه‌موو دۆستانی كردووه به ڕێبازی دێمۆكراتیانه ئه‌م كرده‌وه‌یه ئیدانه بكه‌ن و به ئه‌ركی مرۆڤایه‌تی و ئه‌خلاقی خۆیان هه‌ڵسن
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە