ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، لە ڕاگەیهندراوێکدا ئاماری شەڕ و پێکدادانەکانی مانگی ئازاری ڕابردووی لە باکووری کوردستان بڵاوکردەوە و ئاشكرای كرد كه 99 سهربازی توركیا كوژراون.
بەگوێرەی ڕاگەیهندراوەکەی هەپەگە، کە باڵی سەربازیی پارتی کرێکارانی کوردستان- پەکەکەیە، لە مانگی ئازاری 2018 دا گەریلاکانیان لە باکووری کوردستان 30 هێرشیان کردوونەتە سەر سوپای تورکیا، لە کۆی ئەو هێرشانەشدا بەلایەنی کەمەوە 99 سەرباز کوژراون.
لە ڕاگەیهندراوەکەدا ئاماژە بەوەشدراوە لە بەشێکی هێرشەکاندا ژمارەی تەواوی کوژراو و برینداران نەزانراوە. هەروەها بە دەیان ئۆتۆمبێلی سەربازیی تێکشکێنراون، لەلایەن گەریلاکانیشیانەوە دەست بەسەر ژمارەیەکی زۆر لە کەلوپەلی سەربازیدا گیراوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە