هێلیکۆپتەری هەڵگری وەزیرێکی ئێران کەوتە خوارەوە

هێلیکۆپتەری هەڵگری وەزیرێکی ئێران کەوتە خوارەوە

پەیامی کورد... هێلیکۆپتەری هەڵگری وەزیرێکی ئێران کەوتە خوارەوە


ئەمڕۆ هێلیکۆپتەرێک لە شاری کرمانی باشووری رۆژهەڵاتی ئێران کەوتە خوارەوە و لە ئەنجامدا نزیکەی 15 کەس برینداربوون کە لەناویاندا وەزیرێک بوونی هەیە.

ئاژانسی هەواڵی تەسنیم بڵاویکردەوە، “هێلیکۆپتەرێک لە شاری بافتی سەر بە پارێزگای کرمانی باشووری رۆژهەڵاتی ئێران کەوتە خوارەوە”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “لە ناو سەرنشینانی هێلیکۆپتەرەکەدا حەمید سەجادی وەزیری گەنجان و وەرزشی تێدابووە و لەگەڵ ژمارەیەک سەرنشینی دیکەدا برینداربوون”.

باسی لەوەش کرد، “یەکێک لە راوێژکارەکانی سەجادیی بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانیلەدەستداوە”.

هاوکات لە ناو بریندارەکاندا هەریەکە لە سەرۆکی دەستەی کارگێری و بەکاربەری حکومەتی ئێران و نوێنەری شاری بافت لە پەرلەمانی ئێران و پەیامنێر و وێنەگرێکی دەستەی راگەیاندن و تەلەفیزیۆنی ئێرانی هەن و دۆخی تەندروستیان جێگیرە.

هێلیکۆپتەرەکە لە کاتی نیشتنەوەی لە یەکێک لە یاریگاکاندا لە کۆنتڕۆڵ دەرچووە و کەوتووەتە خوارەوە، بەڵام تا ئێستا هۆکارەکەی ئاشکرا نەکراوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە