پەیامی کورد … ئه‌ڵمانیا، فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا بە نگیەرانی خۆیان لە پیتاندنی یۆرانیۆم لەلاین ئێرانەوە دەبڕی
سێ وڵاتی ئه‌وروپی به‌شدار له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سعودیه هۆشداری ده‌ده‌ن له ده‌ره‌نجامی هه‌نگاوی نوێی ئێران بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ سه‌روو ٦٠%.
ئه‌ڵمانیا، فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا وه‌ك سێ وڵاتی ئه‌وروپی به‌شدار له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ساڵی ٢٠١٥ رایانگه‌یاندوه، بڕیاری ئێران بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی پیتاندنی یۆرانیۆم جێگه‌ی نیگه‌رانی زۆره.
باسیان له‌وه‌شكردوه، كه ئه‌و بڕیاره زیان به دانوستانه‌كانی به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ده‌گه‌یه‌نێت.
هاوكات وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سعودیه‌ش له راگه‌یه‌نراوێكدا باسی له‌وه‌كردووه، كه پێویسته كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی رێكاری پێویست بگرێته به‌ر و رێگه نه‌دات ئێران ببێته خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆمی.
راشیگه‌یاندووه، ناكرێت بڕیاری پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ سه‌رووی 60% بخرێته خانه‌ی به‌رنامه‌ی ئاشتیانه‌ی ئه‌تۆمیه‌وه.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه ئێران له به‌رامبه‌ر هێرشه‌كه‌ی رۆژانی رابردوو بۆ سه‌ر وێستگه‌ی ئه‌تۆمی نه‌ته‌نز، كه بووه هۆی زیان گه‌یاندنی به وێستگه‌ی كاره‌باكه، بڕیاریداوه ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ له سه‌رووی ٦٠% به‌رزبكاته‌وه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە