پەیامی کورد ... حەماس : بە بێ کۆتایی هاتنی شەڕ گۆڕینەوەی دیلەکان بە هیچ شێوەیەک ئەنجام نادرێت
" ئۆسامە حەمدان " لە ڕابەرانی بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاند : تا پێش ڕاوەستانی تەواوی پێشێلکاری و داگیرکارییەکانی دوژمن بۆ سەر خاڵی سنووری غەززە ، هیچ ڕێکەوتنێک بۆ گۆڕینەوەی دیلەکان بە هیچ شێوەیەک ئەنجام نادرێت .
ئیزن نادەین کە ناتانیاهوو بە خوێنی نەتەوەی فەلەستین بیەوێت لە کێشە و ئاڵۆزییەکانی ناوخۆیی خۆی بە تایبەتی قەیرانەکانی لەگەڵ بنەماڵەکانی دیلگیراوانی ئیسرائیلی هەڵ بێت .
ناتانیاهوو و کابینەکەی بەرپرسیاری بڵاوبوونەوەی هەواڵگەلی ناڕاست دەربارەی دەست پێکردنەوەی ووتووێژەکانیان لە ئەستۆ دایە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە