پەیامی کورد... ئه‌مڕۆ سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان ده‌گاته به‌غدا
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئاشكراكیرد كه بڕیاره ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس، سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بگاته‌وه به‌غدا، میدیاكانی هه‌رێمیش ده‌ڵێن كه بڕیاره گۆتێرێس سه‌ردانی هه‌رێمیش بكات.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 28ی شوباتی 2023، ئه‌حمه‌د سه‌حاف، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، رایگه‌یاند، ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس سكرتیری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌گاته به‌غدا.
به‌وته‌ی سه‌حاف، ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس سبه‌ینێ چوارشممه له‌گه‌ڵ هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق و دكتۆر فوئاد حسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ش كۆده‌بێته‌وه.
دوای بڵاوبونه‌وه‌ی هه‌واڵی هاتنی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان بۆ عێراق، كه‌ناڵی كوردستان 24 بڵاویكرده‌وه كه دوای دیداره‌كانی له به‌غدا، گۆتێرێس سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانیش ده‌كات.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە