سه‌رچاوه‌یێک به میدیاكانی عێراقی ڕاگه‌یاندووه، هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا نامه‌یه‌كی هۆشداریان به میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران داوه، كه ڕاهێنه‌ر و ڕاوێژكارانی ئه‌مه‌ریكای لێیه و به بنكه‌ی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی له وڵاته‌كه ناسراون، جیا له‌وه‌یش كارمه‌ندانی باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكییه‌كان كار ده‌كه‌ن، به توندی هۆشداریان پێداون، له كاردانه‌وه‌ی هێرشه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر ڕژێمی ئه‌سه‌د هه‌ر جموجۆڵێكیان هه‌بێ، به توندی وه‌ڵامیان ده‌ده‌نه‌وه.
سه‌رچاوه‌كه دووپاتی كردووتەوه، هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا تا ئێسته تووشی هیچ كاردانه‌وه‌یه‌ك یان كارێكی دوژمنكارانه له پێگه‌كانیان و باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا نه‌بوون، به‌ڵام وه‌ك گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێن ئه‌و نامه هۆشدارییه‌یان به میلیشیاكان داوه.
سەرچاوەکە هێمای بۆ ئەوەش کردووە كه ماوه‌یه‌كه هێرشی ئه‌لیكترۆنی بۆ سه‌ر پێگه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق، وه‌كو ماڵپه‌ڕی باڵوێزخانه و پێگه‌ی له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی زیادی كردووه، به‌وهۆیه‌وه‌یش هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئه‌و هۆشدارییه‌یان بۆ ئه‌و بواره‌یش بووه.
حەشدی شەعبی لە 13ی حوزەیران/یۆنیۆی 2014 لەسەر بنەمای فەتوایەكی عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای نەجەف بۆ پاراستنی شوێنە ئاینییە پیرۆزەكانی شیعە و پاڵپشتیكردنی سوپای عێراق دامەزرا، ژمارەیان 140 هەزار چەكدار دەبێت و بودجە و چەكیان لەلایەن حكوومەتی عێراقەوە بۆ دابین كراوە و لەمیانەی بەشدارییان لە شەڕەكانی ئەنبار و تكریت و فەلووجە و ناوچەكانی دیالە و باشووری كەركووك پێشێلكاری گەورەیان بەرامبەر بە یاساكانی جەنگ و بنەماكانی مافی مرۆڤ ئەنجام داوە، لە تكریت ماڵ و سامانی خەڵكیان دزی و لە فەلووجە بە مووشەك هاووڵاتییانی مەدەنیان بۆردمان كرد و لە دیالە و ناوچەكانی تریش نزیكەی 250 مزگەوتیان وێران كردووە و تەقاندوویانەتەوە.
رۆژی شەممە 20 تشرینی دووەم/نۆڤێمبەری 2016 پەرلەمانی عێراق بە زۆرینەی دەنگ بڕیاری دەرچوواندنی یاسای دەستەی حەشدی شەعبی لە عێراق دەركرد.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە