ڕۆحانی : ئەوان عاشقی چاو و برۆی ئێرانی خۆشەویستن ، ئەوان بە دوای ئێمەوەن

ڕۆحانی  :  ئەوان عاشقی چاو و برۆی ئێرانی خۆشەویستن ، ئەوان بە دوای ئێمەوەن

داواکاری پێنج ڕابەری جیهان بۆ دیداری ڕۆحانی لەگەڵ ترامپ

سەرۆککۆماری ئێران لە داواکاری پێنج ووڵاتی جیهان بۆ دیداری ئەو لەگەڵ دۆناڵد ترامپ هەواڵیدا .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، حەسەن ڕۆحانی ، سەرۆککۆماری ئێران کە لە شاری گیلان ئامادە بوو ، لە کۆبوونەوەی شەورای ئیداری ئەم پارێزگایە ووتی : ڕۆژان و مانگانی دژوار بە سەر خەڵکی ئێمە لەم ساڵەدا تێپەڕی بەڵام بارانی ڕەحمەتی ئیلاهی لەمساڵ و سەرکەوتنەکانی ئێمە لە بواری نێونەتەوەیی دا جێگای شوکرانەیە .ڕاستە کە ئەمڕۆ لە گەمارۆداین ، بەڵام ئەم گەمارۆیە کە سەرەتای شۆڕشەوە تاکوو ئێستا ، هاوڕایان و پاڵپشتانی تەنیا چەند ووڵاتێکی کەمن .

حەسەن ڕۆحانی هەروەها ووتی : دەزانین کە ڕۆژانێکی قورسە بۆ ووڵاتەکەمان ، بەڵام ڕێگایەکی دیکە جگە لە مقاوەمەمان نییە و ئەگەر نەمان بوایە دەبوو بە دوای دا بڕۆین . ئەمڕۆ ڕێگایەک جگە لە مقاوەمەمان نییە .

سەرۆککۆماری ئێران ووتی : لە سەفەری ساڵی ٢٠١٧ بۆ نیۆیۆرک ، ٨ جار دەوڵەتی ئەمریکا بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ سەرۆککۆماری ئەمریکا داواکاری کرد و لە ساڵی ٢٠١٨ ش پێنج کەس لە ڕابەرانی جیهان بۆ ئەم کارە هەوڵیان دا . بەوانم ووت کە دۆخ و کاتەکە باش نابینم ، ئەمریکا دەبێ یەکەم جار بۆ بەرجام بگەڕێتەوە و دان بە هەڵەکەی خۆیدا بنێت .

 ڕۆحانی هەروەها ووتی : بەو جۆرە نییە کە کەسێک وا بیر بکاتەوە کە ئێمە عاشقی چاو و برۆی ئەمریکا بین ، لەوانەیە ئەوان عاشقی چاو و برۆی ئێران ی خۆشەویست بێ ، ئەوان بە دوای ئێمەوەن و بە دوای ووتووێژن ، ئێمە ش لە ووتووێژ هەڵنایین و ئەهلی ئەم کارەین . چوونکە ئێمە کارامەیی ووتوووێژمان هەیە بە هێزێکی زۆرەوە دەڵێم کە هیچ ترسێکمان لە مێزی ووتووێژ نییە .                                                                                                                                                                        

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە