هەندێک ووردەکاری سەبارەت بە ئۆپراسیۆنی شەڕی تورکیا لە هەرێمی کوردستان

هەندێک ووردەکاری سەبارەت بە ئۆپراسیۆنی شەڕی تورکیا لە هەرێمی کوردستان

پەیامی کورد     ...    هەندێک ووردەکاری سەبارەت بە ئۆپراسیۆنی شەڕی تورکیا لە هەرێمی کوردستان 

وەزارەتی بەرگری تورکیا ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند کە هیزەکانی ئەم ووڵاتە لە ئۆپراسیۆنی شەڕیی خۆیدا لە دژی حزبی کرێکارانی کوردستان " پەکەکە " زیاتر لە ٥٠٠ ئامانجی لە هەرێمی کوردستان بۆمباران کردووە .

بە پێی ڕاپۆرتێک فڕۆکە شەڕکەرەکانی تورکیا ، دووشەممە و سێ شەممەی ئەم هەفتەیە لە چەندین قۆناغدا هێرشیان کردووەتە سەر ئامانجەگەلی پەکەکە لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان دا .

ئانکارا ڕایگەیاندووە هێرش بۆ سەر هەرێمی کوردستان لە کاردانەوەیە بە زیاد بوونی هێرشەکانی پەکەکە بۆ سەر بنکە و پایەگاکانی ئەەرتەشی تورکیا  .

بە پێی بەیاننامەی وەزارەتی بەرگری تورکیا ، فڕۆکەگەلی " ئێف - ١٦ " و فڕۆکەگەەلی بێ فڕۆکەوانی ئەم ووڵاتە لە ٣٦ کاتژمێری ڕابردوودا زیاتر لە ٥٠٠ ئامانجی پەکەکە یان بۆمباران کردووە و هەموویان خاپوور کردووە .

لەم بەیاننامەیەدا هاتووە کە ئۆپراسیۆنی پەنجەی بەبر زۆر بە باشی بەرەو پێشەوە دەڕوات و لە بەردەومی دا بە هەمان جیددییەت و غیرەتەوە ، ئەم ئۆپراسیۆنەە بە سەرکەوتەەیی بە کۆتا دەگەێنین .

ئەم بەیاننامەیە لە زاری خلووسی ئاکار جەختی کردووەتەوە کە ئانکارا بە بەردەوامی هێرش دەکاتە سەر ئەندامانی پەکەکە ، هەم لە باشووری ووڵات و هەمیش لە ناو هەرێمی کوردستان کە ئەم گرووپانە لەوێ جێگیرن .

لە هەمان کاتدا ، وەزارەتی کاروباری دەرەوەی عیراق لە دەربڕینی ناڕەزایەتی بە هێرشەکانی سەر لەبەیانی ڕۆژی دووشەممەی فڕۆکە بۆمب هاوێژەکانی تورکیا بۆ ناو قووڵایی ١٩٣ کیلۆمەتری سنووری ئاسمانی عێراق ، ڕۆژی سێ شەممە باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا بانگهێشت کرا .

ئەم وەزارەتخانەیە بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند کە بە دوای بۆمبارانەکانی تورکیا لە هەندێک ناوچەکانی باکووری عێراق و ترسێک کە لە نێوان خەڵکەکە درووست بووە " فاتح ئیڵدز " باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا بۆ وەزارەتی کاروباری دەرەوەی عێراق بانگهێشت کرا .

هەروەها لەم بەیاننامەیەدا هاتووە : کە " عبدالکریم هاشم " قائیم مقامی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی عێراق لەم دیدارەدا نووسراوێکی ناڕەزایەتی عێراقی لەم هەنگاوە ڕادەستی باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا کردووە .

لە لایەکی دیکەشەوە ، یەکیتی عەرەب و چەندین ووڵاتی عەرەبی دیکە لەوانەش ئیمارات و میسڕ یش هێرشی ئاسمانی تورکیایان بۆ سەر هەرێمی کوردستان مەحکووم کردووە 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە