بەرپرسانی حکوومی هیندستان ڕایانگەیاندووە کە ژمارەی ئەو کەسانەی کە بە هۆی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانی ئەو وڵاتە گیانیان لە دەست داوە بۆ ١٨ کەس بەرز بووەتەوە.
وەزارەتی تەندروستیی هیندستان لەوبارەوە ڕایگەیاندووەکە، بە هۆی کەوتنەخوارەوەی ئەو فڕۆکەیە کە فڕۆکەیەکی کۆمپانیای ئیر ئیندیا ئێکسپرێس بووە، ١٨ کەس گیانیان لە دەست داوە ١٦ کەسی دیکە بریندار بوون.
ئە فڕۆکەیە کە ١٩٠ سەرنشینی هەڵگرتبوو، ڕۆژی ڕابردوو لە کاتی نیشتنەوە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی کالیکوتی تێکشکا.
ئاژانسی ڕۆیتەرزیش ڕایگەیاندووە کە لە ئاکامی ئەو ڕووداوەدا فڕۆکەوانەکە و هەر دوو یاریدەدەرەکەی گیانیان لە دەست داوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە