پەیامی کورد ... هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا : بڕیاری ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مریكا ئه‌ركی سه‌ر شانی مۆسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیران و حكوومه‌تی داهاتووی عێراقە
كاتع ڕكابی ئه‌ندامی هاوپەیمانی ده‌وڵه‌تی یاسا له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، بڕیاری ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له ووڵات ئه‌ركه له‌سه‌ر مۆسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیران و حكوومه‌تی داهاتووی عێراق، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و بڕیاره‌ش خۆكوژییه.
كاتع ركابی ڕایگەیاند : بڕیاری په‌رله‌مانی عێراق بۆ ده‌ركردنی هێزی ووڵاتانی بیانی و له‌نێویشیاندا هێزه‌كانی ئه‌مریكا، ئه‌ركه له‌سه‌ر حكوومه‌تی موسته‌فا كازمی و حكوومه‌ته‌كانی داهاتوو، هیچ لایه‌نێكی سیاسیش ناتوانێت دژی ئه‌و بڕیاره كار بكات، چوونكه به خۆكوژییه‌كی سیاسی هەژمار دەکرێت ، بڕیاره‌كه نیشتیمانیه و به پاڵپشتی جه‌ماوه‌ری هاتووه .
ووتیشی، "بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ته‌نیا به بڕیارێكی دیكه‌ی په‌رله‌مان ده‌كرێت به‌تاڵ بكرێته‌وه، كه چاوه‌ڕوانیش ناكرێت له دانیشتنه‌كانی داهاتوودا شتێكی له‌و جۆره ڕوبدات، چوونكه بڕیاری ده‌ركردنی هێزه بیانیه‌كان بڕیاری گه‌لی عێراقه".
٥ی مانگی (كانونی دوه‌م/١)ی ئه‌مساڵ، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بڕیاریدا هێزی ووڵاتانی بیانی و له‌نێویشیاندا ئه‌مریكا له‌عێراق بكشێنه‌وه‌و له‌باره‌ی جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕیاره‌ش، به‌رپرسانی ئه‌مریكا هۆشدارییاندا له‌وه‌ی، سزای ئابووری و ئه‌منی به‌سه‌ر عێراقدا ده‌سه‌پێنن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە