پەیامی کورد ... هاوپەیمانی فەتح داوای ڕزگار کردنی خەڵک دەکات
سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح رایگەیاند، داوا لە حکوومەتی عێراق دەکەن لە رێگای گرتنەبەری رێکاری بەپەلە دەوڵەت کۆنتڕۆڵی نەخۆشخانەکان بکات و پێداویستی پزیشکی بۆ رزگارکردنی گیانی هاووڵاتیان لە نەخۆشخانەکان دابین بکات.
هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پێویستە دەوڵەت رێکاری بەپەلە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشخانەکان و دابینکردنی پێداویستی پزیشکی پێویست دەستپێبکات، بۆ ئەوەی گیانی هاووڵاتیان رزگار بکات.ئاماژەی بەوەشکردوە، هەروەها پێویستە رێکاری راستەقینە و بەپەلەش بۆ پاراستنی گیانی "سوپای سپی" لە پزیشک و کارمەندانی تەندرووستی لەلایەن وەزارەتی تەندرووستی عێراق و دەوڵەت بە گشتی بگیرێتەبەر، بەتایبەت دوای ئەوەی ژمارەی تووشبوانی کۆرۆنا لە ووڵاتدا ٧٥ هەزار کەسی تێپەڕاند.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە