پەیامی کورد ... هاوپەیمانی فەتح : ئەمریکا بە هۆی شکستی بەرامبەر ڕاکێشانی حەشدی شەعبی دەیەوێت بەرەوڕووی ببێتەوە .
په‌رله‌مانتارێکی هاوپەیمانی فه‌تح ده‌ڵێت "ئه‌مریكا شكستیهێنا له هه‌وڵه‌كه‌ى بۆ راكێشانى حه‌شدى شه‌عبى بۆ شه‌ڕى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى راسته‌وخۆ، سوپاى ئه‌مریكاش هه‌وڵى ئه‌وه ده‌دات ژێرخانى عیراق بكات به ئامانج و رووبه‌ڕووى حه‌شد ببێته‌وه".
حامد موسه‌وى له‌لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا ووتى "لایه‌نى ئه‌مریكى بۆشایى سیاسى و كێشمه‌كێشه‌كانى نێوان هێزه سیاسیه‌كانى بە قازانجی خۆی گواستەوەتەوە له‌پێناو تێپه‌ڕاندنى پرۆژه‌كانى له عیراقدا".
ووتیشى "تاوانه‌كانى ئه‌مریكا له عیراق به‌رده‌وام دووباره ده‌بنه‌وه و پێویسته ئه‌وه بوه‌ستێندرێت، ئه‌و ووڵاته به‌رده‌وام تۆمه‌ته‌كانى ئاراسته ده‌كات و كۆتاجاریش بوه‌هۆى بۆردوومانكردنى فڕۆكه‌خانه‌ى كه‌ربه‌لا".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره پێیوایه، ئه‌مریكا سووره له‌سه‌ر رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى گه‌لى عیراق و به‌ئامانجگرتنى ژێرخانى ووڵات، ئه‌وه‌ش دواى شكستهێنانى له راكێشانى حه‌شدى شه‌عبى بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى سه‌ربازی راسته‌وخۆ.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە