هاوپەیمانی نێودەوڵەتی: بەریتانیا پێگەكانی داعشی لەعێراق بۆردومانكردوە

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی: بەریتانیا پێگەكانی داعشی لەعێراق بۆردومانكردوە

پەیامی کورد … هاوپەیمانی نێودەوڵەتی: بەریتانیا پێگەكانی داعشی لەعێراق بۆردومانكردوە

وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ رووبەڕووبوونەوەی داعش رایگەیاند، هێزی ئاسمانی بریتانیا پێگەكانی داعشی لەعێراق بۆردومانكرد و بەو هەنگاوەش جارێكی دیكە پشتیوانی خۆیان بۆ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەرقەراركردنی ئاسایش دوپاتكردەوە.

واین مارۆتۆ، وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق و سوریا لەهەژماری فەرمی خۆی لەتویتەر باسی لەوەكردوە، دو فڕۆكەی جەنگی هێزە ئاسمانی بریتانیا رۆژی 6ی ئەیلول لەناوچەیەكی رووەكی چڕدا چەكدارانی رێكخراوی داعشیان بۆردومانكرد، ئەوەش وەك پاڵپشتیی لە هێزەكانی عێراق كە لە سەر زەوی لە ئۆپراسیۆنێكدابوون دژی ئەو رێكخراوەیە.

ئاماژەی بەوەشكردوە، هێزی ئاسمانی بریتانیا جارێكی دیكە پشتیوانی خۆی بۆ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دوپاتكردەوە لەپابەندبونی بۆ كۆتاییهێنانی یەكجاری بە گروپی چەكدارانی داعش لەعێراق و سوریا.

لای خۆیەوە هێزی ئاسمانی بەریتانیا رایگەیاندووە، هێرشە ئاسمانیەكانیان لەسەر داوای هێزە عێراقییەكان بووە، كە سەرقاڵی ئۆپراسیۆنێك بوون لە ناوچەیەك كە دەكەوێتە 48 كیلۆمەتری باشوری هەولێر.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە