هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئیدانەی هێرشەكەی بەغدا دەكات

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئیدانەی هێرشەكەی بەغدا دەكات

پەیامی کورد … هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئیدانەی هێرشەكەی بەغدا دەكات

 

واین مارۆتۆ وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی هێرشەكەی سەر ناوچەی سەوزی بەغدا ئیدانە دەكات و دەڵێت، هێرش دژی حكومەتی عێراق و هەرێمی كوردستان و هاوپەیمانان لاوازكردنی سەروەری عێراقە.

 

واین مارۆتۆ لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویكردووەتەوە، هێرشەكانی دژی حكومەتی عێراق و هەرێمی كوردستان و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، دەسەڵاتی دامەزراوە عێراقییەكان و سەروەری یاسا و سەروەریی نیشتمانی عێراقی لاواز دەكات.

ئاماژەی بەوەشداوە، ئەو هێرشانە مەترسی لەسەر ژیانی هاوڵاتیانی مەدەنی و هێزە عێراقییە هاوبەشەكان لە هێزەكانی ناوخۆ و پێشمەرگە و هاوپەیمانان دروست دەكەن.

 

لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا، لە رێگەی درۆن  و موشەكەوە چەند هێرشێك كرانە سەر فڕۆكەخانەی هەولێر و چەند سەربازگەیەكی عێراق كە هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی تێدایە و لە كۆتا هێرشیشیدا بەرەبەیانی رۆژی پێنج شەممە 3 موشەك نران بە ناوچەی سەوزی شاری بەغداوە. 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە