پەیامی کورد ... هاوپەیمانی نوێ " عێراقیوون " بەشداری هەڵبژاردنەکان ناکات .
هاوپەیمانی عێراقیوون بە سەرۆکایەتی سید عەممار حەکیم ئەمڕۆ دووشەممە جەختی کردەوە کە بەشداری لە هەڵبژاردنەکان بەشێک لە بەرنامەکانی ئەم هاوپەیمانییە نییە .
بە پێی راپۆرتێک علی البدیری ، لە نوێنەرانی هاوپەیمانی عێراقیوون جەختی کردەوە : ئامانجی سەرەکی لە تەشکیل کردنی هاوپەیمانی عێراقیوون پاڵپشتی کردن لە دەوڵەت بۆ گەڕانەوەی هیز و توانای دەوڵەت و هەنگاوەکانی موستەفا کازمی ، سەرۆکوەزیرانی عیراق و چەسپاندنی یاسا و گەمارۆی چەک لە دەستی دەوڵەتە .
ئەو هەروەها ووتی : هاوپەیمانی عێراقیوون هیچ بەرنامەیەکی هەڵبژاردنی نییە بەڵکوو هاوپەیمانی عێراقیوون لە ڕۆی کارکردی دەوڵەتی و سیاسییەوە لە ڕاستای دەستەبەرکردنی فەزا و بەرێوەبردنی هەڵبژاردنی زوو هەنگام پاڵپشتی دەکات .
لەم دواییانە لە تەشکیل کردنی هاوپەیمانی عێراقیوون بە ڕابەرایەتی سید عەممار حەکیم ، ڕابەری جووڵەی نەتەوەیی الحکمە هەواڵ درا و ئەم هاوپەیمانییە بریتی لە ٥٠ نوێنەر و ئامانجی ئەوان پاڵپشتی لە هێزو شکۆی دەوڵەت ڕاگەێندراوە
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە