هاوپەیمانێکی نزیکی ڤلادیمیر پووتین: شەڕی ئۆکراینا خاوترە وەک لەوەی پێشبینی کرابوو

هاوپەیمانێکی نزیکی ڤلادیمیر پووتین: شەڕی ئۆکراینا خاوترە وەک لەوەی پێشبینی کرابوو

پەیامی کورد... هاوپەیمانێکی نزیکی ڤلادیمیر پووتین: شەڕی ئۆکراینا خاوترە وەک لەوەی پێشبینی کرابوو

یەکێک لە نزیکترین هاوپەیمانەکانی ڤلادیمیر پووتین ڕایگەیاند، ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەی ڕووسیا لە ئۆکراینا بەو خێراییە نەبووە کە کریملین ویستبووی، ئەمەش یەکەمین دان پێدانانە لەلایەن مۆسکۆوە لەسەر ئەوەی شتەکان بەو شێوە یە نەڕۆیشتوون کە پلانی بۆ داندراوە.

سەرۆکی پاسەوانی نیشتمانی ڕووسیا ڤیکتۆر زۆلۆتۆڤ وتی هۆکاری ئەوەی کە پێشڕەوییەکان لە ئۆکراینا خاون ئەوەیە کە هێزەکانی ئۆکراینا لەپشت هاووڵاتییانی مەدەنییەوە خۆیان شاردووەتەوە، ئەم تۆمەتەش چەند جارێک لەلایەن بەرپرسانی ڕووسیاوە ئاراستەی هێزەکانی ئۆکراینا کراوە.

لێدوانەکانی زۆلۆتۆڤ پێچەوانەی لێدوانەکەی وەزیری بەرگری ڕووسیا سێرگێی شویگۆیە کە ڕۆژی هەینی بە پووتینی وت " هەموو شتەکان بەپێی پلانەکان بەڕێوە دەچن."

سەرۆکی پاسەوانی نیشتمانی ڕووسیا کە ڕۆژێک لە ڕۆژان ئاسایشی تایبەتی پووتین بووە، ئاماژەی بەوەش کرد " دەمەوێت بڵێم بەڵێ هەموو شتەکان بەو خێراییە نەبوون کە دەمانویست."

باسی لەوەش کرد " بەڵام هەنگاو بە هەنگاو بەرەو ئامانجەکەمان دەڕۆین و سەرکەوتن بۆ ئێمە دەبێت."

زۆلۆتۆڤ بەرپرسێکی دەسەڵاتداری ئاسایشی ڕووسیایە کە پێشتر سەرۆکی دەستەی ئاسایشی سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پووتین بووە.

زۆلۆتۆڤ لە ئێستادا سەرۆکایەتی پاسەوانانی نیشتمانی دەکات، کە ئەوەش جۆرێکە لە هێزێکی سەربازیی ناوخۆیی کە پۆلیسی ڕووبەڕووبوونەوەی کاری تێکدەرانە و هێزە ناوخۆیییەکانی دیکە دەگرێتە خۆی. ئەم هێزەش ڕاستەوخۆ ملکەچی فەرمانەکانی پووتینە و ڕەوانەی ئۆکرایناش کراون.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە