لە کۆنفرانسیکی رۆژنامەوانیدا عەباس موسەوی، وتەبێژی هاوپەیمانییەتی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند کە هاوپەیمانێتییەکە لە شارەکانی ئەنبار و سەلاحەدین و نەینەوا بەشداری ناکات و ئاماژەی بەوەدا کە کەسیان کاندید نەکردووە.
هاوکات وتەبیژەکە ئاماژەی بەوەدا کە دوای ماوەیەک و کاتی خۆیدا هۆکاری بەشدارینەکردنی هاوپەیمانیەتی دەوڵەتی یاسا لە پارێزگاکان رادەگەیەنن.
هاوپەیمانییەتی دەوڵەتی یاسای یەکێکە لە هێزە سیاسییەکانی عێراق و لەلایەن نووری مالیکی، جێگری سەرۆککۆماری عێراق سەرکردایەتی دەکرێت و هەوڵ دەدات حکوومەتەکەی داهاتووی عێراق دابمەزرێنێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە