هەوڵەکانی بن زائێد و بن سەلمان بۆ بەئەنجام گەیشتنی مامەڵەی سەدە

هەوڵەکانی بن زائێد و بن سەلمان بۆ بەئەنجام گەیشتنی مامەڵەی سەدە

پەیامی کورد    ...   هەوڵەکانی بن زائێد و بن سەلمان بۆ بەئەنجام گەیشتنی مامەڵەی سەدە 

ئیمارات هەوڵ دەدات پەیوەندییەکانی خۆی لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی بکاتەوە .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە " هائارتس " ئیمارات هەوڵ دەدات پەیوەندییەکانی خۆی لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی بکاتەوە .

یووسف العتییە ، باڵیۆزی ئیمارات لە ئەمریکا لەو باوەڕەدایە کە ئیسرائیل دەەرفەتێکە نەوەک دوژمنێک . ئەم قسانە نیشاندەری ناوەڕۆکی تێڕوانینی ئیمارات و زۆربەی ووڵاتانی عەرەبییە بۆ سەر ئیسرائیل .

ئیسرائیل هاوبەشێک هەژمار دەکرێت بۆ عەرەبەکان لە بەرەنگاربوونەوە دژی ڕەخنە کردن و دزە کردنی ناوچەیی ئێران دا . نیزامەکانی عەرەبی لە ئەگەری گەڕانەوەی بەشگەلێک لە کەرانەی باختەری لە بەرامبەر فشاری بیروڕای گشتی دا بەرەوڕوو دەبنەوە و ناچار دەبن ئەمە قەبوول بکەن . ئێمە شاهێدی کاردانەوەکان لە سایتە مەجازییەکاندا بووین . موحەمەد بن زائێد حاکمی ئێستای ئیمارات بە ووتووێژکردن لەگەڵ موحەمەد بن سەلمان وەلیعەهدی عەرەبستان بۆ ئەنجام گەیشتنی مامەڵەی سەدە لە هەوڵ و تێکۆشاندایە .

عەرەبستان لە دوای کوژرانی جەمال خاشقجی بە دەستی هێزەکانی ئەمنییەتی سەعوودییەوە ، هێز و کاریزمای خۆی لە واشینتۆن لە دەستداوە و لە ئێستادا ئیمارات زیاترین کاریگەری لە ئەمریکا هەیە . لە کۆتاییدا ناتانیاهوو دەبێ بە مەقالەکەی باڵیۆزی ئیمارات وەکوو سەنەدێکی سیاسی تەماشا بکات .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە