پەیامی کورد... هەواڵنێرانی بێسنوور داوای بەدواداچوونی بەپەلەیان بۆ بارودۆخی خراپی زیندانی
هەواڵنێرانی بێسنوور لەبابەت بارودۆخی خراپی زیندانییانی زیندانی "قەرچەک"ی شاری "وەرامین" داوای بەدواداچوونی بەپەلەیان لە ناوەندی مافی مرۆڤی نێونەتەوەیی کرد.
بە دوای ڕاپۆرتی کۆمەڵێک لە چالاکانی مەدەنی و سیاسیی زیندانی قەرچەک لە بارودۆخی خراپی ئەو زیندانە، "ڕەزا موعینی" بەرپرسی نووسینگەی ئەفغانستان و ئێران لە ڕێکخراوی هەواڵنێران داواکارییەکی ئاراستەی "میشێل باشلە" کۆمیسێری باڵای مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوەکان و "جاوید ڕەحمان" ڕێپۆرتێری تایبەتی ئەو ڕێکخراوەیە کرد.
ئەو هەواڵنێرانە داوایان کردووە کە بەدواداچوونی بەپەلە لەبابەت دۆخی "پاک و خاوێنی" و "چۆنیەتیی پەیوەندیی زیندانییان لەگەڵ بنەماڵەکانیان" بکرێت و داوا لە بەرپرسانی ڕژێمی ئێران کراوە کە لەو بارەوە یارمەتیدەری ڕێکخراوە نێونەتەوەیییەکان بن.
ئەو هەواڵنێرانە لەبابەت دۆخی خراپی زیندانییان و بەتایبەت ڕۆژنامەنووسانی زیندانی کە مەترسیی مردنیان لەسەرە، هۆشدارییان داوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە