پەیامی کورد ... هەواڵنێرانی بی سنوور چاوەدێری کردنی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەلایەن ئێرانەوە شەرمەزار دەکا
هەواڵنێرانی بێ سنوور بە”دژە ئازادی” ناوبردنی پڕۆژەی چاوەدێری کردنی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان” داوای هەڵوەشانەوەو پێداچوونەوە بەم پڕۆژەیە لەلایەن حکوومەتی ئێرانەوە دەکەن.
مانگی ڕابردوو زیاتر لە چل نوێنەری پەرلمانی ئێران پێشنیاری پڕۆژەیەکیان بە ناوی” چاوە دێری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان” و پێدانی بەڕیوەبەری و چاوەدێری تۆرەکۆمەڵایەتییەکان لە ئێران، بە هێزە چەکدارەکانیان بە پەرلمان دا.
ئیرس دوو ویلان، بەرپرسی بەشی تکنیکی هەواڵنێرانی بێسنوور وتوویە کە ئەم پڕۆژەیە بۆ کونترۆل و داخستن لە کاتی پێویست و دەسپێڕاگەیشتنی زانیارییەکان لە سەر خەڵک و پێشگرتن لە خەڵکی ئێرانە بۆ وەرگرتنی زانیارییەکانی سەردەم و پێویستە.
ناوبراو دەڵێ: ڕێژیمی ئێران واژۆکەری زۆرێک لە ڕێککەوتنە جیهانیەکانە، کە ئازادی ئینتێرنێت یەکێک لەوانەیە، ئێمە داوا لە حکوومەتی ئێران دەکەین ئەم پڕۆژە پێشنیار کراوەی نوێنەرانی پەرلمان بۆ بە یاسایی کردنی” دژە ئازادی” هەڵوەشێنێتەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە