پەیامی کورد... هاوژینی زێلێنسکی: چەند منداڵی دیکە بکوژرێن ئەرتەشی ڕووسیا ڕازی دەبێت و شەڕ ڕادەگرێت؟
ئولنا زێلێنسکی، هاوسەری سەرۆککۆماری ئۆکراینا بە بڵاوکردنەوەی وێنەی منداڵە کوژراوەکانی ئۆکراینا نووسی:
لە هەموو میدیا بێ لایەنەکانی دونیا داوا دەکەم! ئەم ڕاستییە ترسهێنەرە بڵاو بکەنەوە: هێرشبەرانی ڕووس خەریکی کوشتنی منداڵە ئۆکراینییەکاندان.
بە دایکی ڕووسەکان بڵێین کوڕەکانیان لێرە خەریکی چین، بە شوێنی چی دەگەڕێن؟
ئەم وێنانە پیشانی ژنانی ڕووس بدەن و با لە مێردەکانیان، برا و هاوڕێکانیان بپرسن ئەرێ ئێوە خەریکی کوشتنی منداڵە ئۆکراینییەکاندان؟!
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە