هەوڵێکی سەرسووڕهێنەری هاوپەیمانی بە ڕابەرایەتی حەلبووسی لە دەرکردن پەیامی سەرەخۆشی بۆ وەزیری بەرگری سەدام

هەوڵێکی سەرسووڕهێنەری هاوپەیمانی بە ڕابەرایەتی حەلبووسی لە دەرکردن پەیامی سەرەخۆشی بۆ وەزیری بەرگری سەدام

پەیامی کورد     ...   هەوڵێکی سەرسووڕهێنەری هاوپەیمانی بە ڕابەرایەتی حەلبووسی لە دەرکردن پەیامی سەرەخۆشی بۆ وەزیری بەرگری سەدام

میدیاکانی عێراقی هەواڵیان دا ، هاوپەیمانی بە ڕابەرایەتی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بە دەرکردنی پەیامێکی سەرەخۆشی لە مردنی سۆڵتان هاشم دواهەمین وەزیری بەرگری سەدام و حزبی بەعث هاودەردی و دڵگرانی دەربڕیوە

بە پێی ڕاپۆرتێک لە پەیامە سەرەخۆشییەکەی هاوپەیمانی القوی العراقیە دا هاتووە : بە خەم و پەژارەیەەکی زۆرەوە هەواڵی مردنی سەلەشکەر سۆڵتان هاشم ئەحمەد ، وەزیری بەرگری پێشووی عێراق کە نەماد و ڕەمزی " سەربازیگەری نەتەوەیی عێراق وو پیشەییگەری تەواو " بووە و ئەرتەشی عێراق ی لە دژوارترین " ئۆپراسیۆنگەلی بەرگری لە سنوورەکانی ووڵات و ئازاد کردن زەوینەکانی " فەرماندەیی کردووە ، سەرەخۆشی دەڵێین .

ئەم هاوپەیمانییە هەوەها دەوڵێ : ئەو ڕۆڵێکی " دیار و بەرچاوی " لە نوێکردنەوە و درووستکردنەوە دام و دەزگا سەربازییەکانی عێراق و پاراستن و پارێزگاری لەو دا هەبووە 

جێگای ئاماژەدانە سۆڵتان هاشم لە دوای ڕووخانی سەدام لە ساڵی ٢٠٠٣ خۆی ڕادەستی ئەرتەسی ئەمریکا کرد و لە ساڵی ٢٠٠٧ لە لایەن دادگاوە بە تاوانی جەنایەتی مرۆیی بە مردن مەحکووم کرا بەڵام ئەم حۆکمە تا کاتی مردنەکەشی جێبەجێ نەکرا 

بە پێی ڕاگەیاندنی میدیاکانی عێراقی ئەو یەکێک لە فەرماندەکانی شەڕی عێراق لە دژی ئێران بووە .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە