ڕۆبێرت پاڵهدینۆ کونسووڵی گشتی ئەمریکا لەهەرێمی کوردستان ڕایدەگەێنێت ، سەرۆکی ئەمریکا پێیوایە دۆخی ئەمنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پەیوەستە بەسەقامگیری عێراقو هەرێمی کوردستانەوە.
ڕۆبێرت پاڵهدینۆ کونسووڵی گشتی ئەمریکا لەهەرێمی کوردستان لەمیانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "ئەمریکا پابەندە بەهاوکاریکردنی هەرێمی کوردستانو جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا پێیوایە، دۆخی ئەمنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پەیوەستە بە سەقامگیری عێراقو هەرێمی کوردستانەوە".
کونسووڵی ئەمریکا لەهەرێم ووتیشی:"ئەمریکا هاوکار دەبێت بۆ سەقامگیری هەرێم لەلایەنی ئەمنیو پەرەپێدانی لەڕووی ئابوورییەوە".
جەختیشیکردەوە لەوەی، "کاردەکەین بۆئەوەی کۆمپانیا گەورەکانی بواری ووزە بێنە هەرێمی کوردستانەوەو ڕۆڵیان هەبێت لەبواری وەبەرهێناندا".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە