هەوڵی تووندڕەوەکان بۆ پەرەپێدانی زیاتری دەرگیرییەکانی نێوان سووریا و تورکیا

هەوڵی تووندڕەوەکان بۆ پەرەپێدانی زیاتری دەرگیرییەکانی نێوان سووریا و تورکیا

پەیامی کورد    ...    هەوڵی تووندڕەوەکان بۆ پەرەپێدانی زیاتری دەرگیرییەکانی نێوان سووریا و تورکیا .

هێزە تووندڕەوەکانی ئەرتەشی ئازادی سووریا هەوڵی ئەوەیان دەدا تاکوو دەرگیرییەکانی نێوان ئەرتەشی دەوڵەتی سووریا و تورکیا زیاتر پەرەپێبدەن

بە پێی ڕاپۆرتێک ، کەناڵی تەلەفزیۆنی ڕووسیا ١ لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند : هێزکانی تووندڕەوی ئەرتەشی ئازادی سووریا هەوڵی ئەوەیان دەدا تاکوو دەرگیری و ئاڵۆزییەکانی نێوان هیزەکانی دەوڵەتی سووریا و ئەرتەشی تورکیا لە ئێدلیب زیاتر پەرە بستێنێت .

هەر بە پێی ئەم ڕاپۆرتە هاتووە ئەندامانی گرووپە تووندڕەوەکان لە ئامادەبوونی تورکیا بۆ هێرش کردن بۆ سەر هێزەکانی دەوڵەتی لە شاری سەراقب بە کار هێناوە ،ڕادیکاڵەکانیش لە پشتەوەی ئەرتەشی تورکیا خۆیان حەشار داوو بەو هیوایە بوون کە تێکهەڵچوونێکی نوێ لە نێوان دیمەشق و ئانکارا بێتە ئاراوە 

هەروەها شەڕخوازان لە هەندێک لە شوێنەکانی شاری سەراقێب وەکوو قوتابخانە و مزگەوت وەکوو مەقەر و ئەنباری چەک و تەقەمەنی بەکار هێنرا بۆ ئەوەی کە دواتر ئەرتەشی سووریا و ڕووسیا بە بۆمباران کردنی ژێرخانەکانی خەڵکی سڤیل تاوانبار بکەن 

ئەمە لە حاڵێکدایە کە تورکیا پێشتر ڕایگەیاندبوو کە هێزەکانی لە ئۆپراسیۆنێکی پلان داڕێژراودا بۆ ئێدلیب ناردووە .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە