هیومان ڕایتس وۆچ: لە بەندیخانەکانی عێراق بەندکراوان نامرۆڤانە ئەشکەنجە دەکرێن

هیومان ڕایتس وۆچ: لە بەندیخانەکانی عێراق بەندکراوان نامرۆڤانە ئەشکەنجە دەکرێن

 

پەیامی کورد ... هیومان ڕایتس وۆچ: لە بەندیخانەکانی عێراق بەندکراوان نامرۆڤانە ئەشکەنجە دەکرێن

 

ڕێكخراوی هیومان رایتس وۆچ داوای لە حكوومەتی عێراق كرد بە زووترین كات كۆتایی بە ئەشكەنجەدان و سووكایەتیكردن بە هاووڵاتییانی بەندکراو بێنێت.

 

ڕێكخراوی هیومان رایتس وۆچی نێودەوڵەتی، كە تایبەتە بە چاودێریكردنی مافەكانی مرۆڤ لە جیهاندا، ئەمڕۆ  پێنجشەممە ١٧ی ئەیلوول، لە راپۆرتێكدا رایگەیاندووە تا ئێستاش لە بەندیخانەکانی عێراقدا سووكایەتی بە بەندکراوان دەكرێ و بە شێوەی نامرۆییانە ئەشكەنجە دەدرێن.

 

هیومان رایتس وۆچ هەروەها داوای لە حكوومەتی عێراق كردووە بچێتە ناو ڕێككەوتننامەی نێودەوڵەتی بۆ نەهێشتنی ئەشكەنجەدان.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە