هاووڵاتییەکی ئەمەریکی بە شێوەیەکی گوماناوی لە بەندیخانەی تاران گیانی لەدەستدا

هاووڵاتییەکی ئەمەریکی بە شێوەیەکی گوماناوی لە بەندیخانەی تاران گیانی لەدەستدا


پەیامی کورد... هاووڵاتییەکی ئەمەریکی بە شێوەیەکی گوماناوی لە بەندیخانەی تاران گیانی لەدەستدا

هاووڵاتییەکی ئەمریکی، لەدوای ئەوەی لە ئێران دەستگیر کراوە، بەشێوەیەکی گوماناوی لە بەندیخانە گیانی لەدەست دا.

 

میدیاکانی ئێران بڵاویان کردووەتەوە، کە ڕۆژی یەکشەممە 24ی9ی2023، هاووڵاتییەکی ئەمریکی/ ئێرانی، لە بەندیخانەی ئەوین، بەهۆی پێڕانەگەیشتنی پزیشکی، گیانی لەدەست داوە و بەرپرسی بەندیخانەکانی تارانیش دانی بە گیانلەدەستدانی ئەو بەندکراوەدا ناوە، بەڵام ڕەتی کردووەتەوە بە هۆکاری پێڕانەگەیشتنی پزیشکی گیانی لەدەست دابێ.

 

هەواڵدەری مافی مرۆڤی (هەرانا) ڕایگەیاندووە، فەرازمەرز جاویدزاد، ئەو هاووڵاتییە ئەمریکی/ ئێرانییە نەخۆشیی دڵ، شەكرە و خوێنبەربوونی گەدەی هەبووە و بەرپرسانی بەندیخانە گوێیان نەداوەتە کێشە تەندروستییەکانی و لە كاتی پێویست بە شێوەی ئەنقەست نەیانهێشتووە بنێردرێتە نەخۆشخانە.

 

ئەمە لەكاتێكدایە، کە هەفتەی ڕابردوو پێنج هاووڵاتیی ئەمریکی/ ئێرانی لەدوای رێکكەوتنی ئێران و ئەمریکا، لە زیندانەکانی ئێران ئازاد کران و گەڕانەوە ئەمریکا.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە