پەیامی کورد ... هاووڵاتییەکی کوردی ڕۆژئاوا لە ژێر ئەشکەنجەی هێزە سەربازییەکانی تورکیا لە سەرێکانی گیانی لە دەستدا
هاووڵاتیه‌كی سووری له‌زیندانه‌كانی هێزه سه‌ربازییه‌كانی سه‌ر بهتوركیا له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی ئەو هێزانەدا له‌ناوچه‌ی سه‌رێكانی گیانی له‌ده‌ستدا .
له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا کە ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ لە سووریا بڵاویكرده‌وه، هاووڵاتیه‌كی سووری له‌زیندانی هێزه سه‌ربازییه‌كانی سه‌ر به توركیا له ناوچه‌ی نهبع سه‌لامی سه‌رێكانی ئه‌شكه‌نجه‌دراوه و گیانی له‌ده‌ستداوه.
هەروەها ئەوه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو، تاوه‌كوو ئێستا ته‌رمی ئه‌و هاووڵاتیه راده‌ستی بنەماڵەکەی نه‌كراوه‌ته‌وه، بۆ مه‌راسیمی به‌خاكسپاردنه‌كه‌ی.
هەروەها باسی له‌وه‌شكردوه، ئه‌و هاووڵاتیه ماوه‌ی سێ رۆژدەستبەسەر كراوه و رێگه نه‌دراوه هیچ په‌یوه‌ندییه‌ك به‌ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌یه‌وه بكات.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە