پەیامی کورد ... حکوومەتی یوونان سەبارەت بە کاتی دانووستانەکانی لەگەڵ تورکیا پەیامێک بڵاو دەکاتەوە
حکوومەتی یۆنان رایگەیاند، تا ئێستا وادەی دەستپێکردنەوەی دانووستانەکان لەگەڵ تورکیا دیاری نەکراوە، بەڵام پێدەچێت لە داهاتوویەکی نزیکدابێت.
ستیلیۆس بیتاساس، ووتەبێژی حکوومەتی یوونان لەمیانەی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، هەرچەندە تا ئێستا وادەی دەستپێکردنەوەی دانووستانەکان لەگەڵ تورکیا دیارینەکراوە، بەڵام پێدەچێت تا کۆتایی ئەم مانگە خولێکی دیکەی دانووستانەکان دەستپێبکاتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، دانووقستانی داهاتووی نێوان یۆنان و تورکیا لە شاری ئیستانبووڵ ئەنجامدەدرێت، گفتوگۆکان لەبارەی دۆسییەکانی کشانەوەی توركیا لە سنوری ناوچە دەریایی و ئابوورییەكان و جیاکەرەوەی کیشوەرەکان دەبێت.
دانووستانەکانی نێوان تورکیا و یۆنان لە ساڵی ٢٠١٦، لەپاش ئەنجامدانی ٦٠ خولی دانیشتن وەستێنرا، لەو کاتەوە تا ئێستا ئەو کێشە هەڵپەسێردراوانەی نێوان ئەسینا و ئەنقەرە کە بۆ ماوەی ١٤ ساڵە درێژەی هەیە گۆڕانکاری ئەوتۆی بەخۆیەوە نەبینیوە.
دوێنێ چوارشەممە ئۆرسۆلا ڤۆندێرلاین، سهرۆكی كۆمیسیۆنی یهكیتی ئهورووپا، لهدوای ئهو پهیوهندییه تهلهفۆنییهی كه لهڕێگهی ڤیدیۆكۆنفڕانسهوه لهگهڵ سهرۆك كۆماری توركیا، رهجهب تهیب ئهردۆغان، ئهنجامیدا، پهیامێكی بڵاوكردهوه و تێیدا خۆشحاڵی خۆی به دەستپێکردنەوەی كۆبوونهوهكانی نێوان توركیا و یوونان دهربڕی.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە