حکوومەتی سووریا ئامادەیی سەربازی تورکیا لە ووڵاتەکەی مەحکووم دەکات

حکوومەتی سووریا ئامادەیی سەربازی تورکیا لە ووڵاتەکەی مەحکووم دەکات

پەیامی کورد      ...     حکوومەتی سووریا ئامادەیی سەربازی تورکیا لە ووڵاتەکەی مەحکووم دەکات .

نوێنەری هەمیشەیی سووریا لە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بە جەخت کردنەوە لە سەر گرینگی دەست وەرنەدانی دەرەکی لە سووریا ڕایگەیاند کە ووڵاتگەلی ئەندامی هەمیشەیی شەورای ئەمنییەت ڕەوەندی سیاسی یان بێ بەها کردووە .

بە پێی ڕاپۆرتێک بەشار الجەعفەری لە دانیشتنی شەورای ئەمنییەت ووتی : لە کاتێکەوە کە شەورای ئەمنییەت ڕەوەندی سیاسی کردووەتە ڕێگە چارەی سەرەکی بۆ ئاڵۆزییەکانی سووریا هەندێک لە ئەندامانی هەمیشەیی شەورای ئەمنییەت ڕۆژ بە ڕۆژ و مانگ بە مانگ و ساڵ بە ساڵ ئەوەیان بێ بایەخ و لاواز کردووە تائەو جێگایەی کە بە داخەوە کار گەیشتووەتە جێگایەک کە هەندێک لە ووڵاتان بە فەرمی ئەمە وەکوو ئامرازێک بۆ پاڵپشتی لە شەڕی تێرۆریسم و پاساوێک بۆ داگیرکاری خاکی سووریا و سەرمایەگوزاری لە ڕێگەی تێرۆریسمەوە سوودمەند بوون .

ئەو هەروەها ووتی : تەنیا ڕێگای چارە دەرەوە چوونە لە ئاڵۆزی ئێستای ڕێگەچارەی سیاسییە و دەبێ تەنیا بە دەستی خودی سوورییەکان و بە بێ دەستوەردانی دەرەکی بێت .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە