هەڵاوسانی ئابووری ڕووسیا بەرز دەبێتەوە

هەڵاوسانی ئابووری ڕووسیا بەرز دەبێتەوە

پەیامی کورد... هەڵاوسانی ئابووری ڕووسیا بەرز دەبێتەوە

بانکی ناوەندیی ڕووسیا پێشبینییەکانی خۆی بۆ ئابووریی وڵاتەکەی لە سێ ساڵی داهاتوودا خستە ڕوو و بەپێی پێشبینییەکان دەردەکەوێت کە هەڵاوسان زیاتر بەرز ببێتەوە.

لە پێشبینییەکانیدا، بانکی ناوەندیی ڕووسیا ئەوەی خستووتە ڕوو کە چاوەڕوان دەکات داتاکانی پەیوەست بە کۆی بەرهەمی ناوخۆیی، ئەرێنی بن و بۆ ساڵی داهاتوو بە ڕێژەی ١.٥٪گەشە بسەنێت.

ئاماژە بەوەشکراوە؛ پێشبینی دەکرێت ڕێژەی سوودی بانکیی لە ساڵی ٢٠٢٣دا بۆ ٦.٨٪ و لە ساڵی ٢٠٢٤دا بۆ ٨.٥٪ بەرز ببێتەوە.

هەرچی لە داتاکانی پەیوەست بە هەڵاوسانە، بانکی ناوەندی ڕووسیا چاوەڕوان دەکات تا کۆتایی ئەمساڵ هەڵاوسان لە ڕووسیا بۆ ١٥٪ بەرزبوونەوە بە خۆییەوە ببینێت و لە ساڵی داهاتووەوە دەست بە دابەزینێکی خێرا بکات.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە