سەزای تەمەلی، هاوسەرۆکی گشتی پارتی دیموکراتی گەلان " هەدەپە " دوای ئەوەی بەشداری لە پرۆسەی دەنگداندا کرد ، لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، لە سبەینێ وە لە پێناو دیموکراسی و ئاشتیدا، گۆڕانکاری گرینگ ببینن.
سەزای تەمەلی، هاوسەرۆکی گشتی پارتی دیموکراتیکی گەلان " هەدەپە " ئەمڕۆ دوای ئەوەی دەنگیدا لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەنوسان رایگەیاند، "هیوادارم ئەم هەڵبژاردنە بۆ گەلی تورکیا، بۆکرێکاران، ژنان، گەنجان و هەرکەسێک کە لەم وڵاتەدا ستەمی لێکراوەدا ببیتە خێر".
ئاماژەی بەوەشکرد، "هەڵبژاردن پێش هەموو شتێک دەبێت زمانی سیاسەت بگۆڕێت، هاووڵاتیانی تورکیا داوای ژیانێکی نوێ، ژیانێکی ئازاد و پێکەوەژیان دەکەن."
تەمەلی لەکۆتاییدا ووتیشی، "ئێمە لەسەر ئەوباوەڕەین کە لەبەیانییەوە لە تورکیا بۆ دیموکراسی و ئاشتی گۆڕانکاریی گرینگ ئەنجام بدرێت، من ئەمڕۆ لێرەدا ئەرکی خۆم وەک هاووڵاتییەک ئەنجامدا، هیوادارم ببێتە مایەی خێر بۆهەمووان."
کاتژمێر ٧:٠٠ دەرگای سندوقەکانی دەنگدان بەڕوی زیاتر لە ٥٧ ملیۆن هاوڵاتی تورکیادا کرایەوە کە تێیدا نزیکەی ١٢ پارتی سیاسی رکابەری بردنەوەی سەرۆکایەتی زۆربەی شارەوانییەکان دەکەن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە