پەیامی کورد ... ووته‌بێژی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی عیراق ده‌ڵێت، لایه‌نه شیعەكان سه‌ره‌تا به‌ڵێنیان به كازمی دا بوو خۆی كاندیدانی كابینه‌كه‌ی ده‌ستنیشان بكات، به‌ڵام دواتر پاشگه‌ز بوونه‌وه.
ئارام باڵه‌ته‌یی ووته‌بێژی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی عیراق به ماڵپه‌ڕی فه‌رمی حزبه‌كه‌ی راگه‌یاندووه، ''ئێستا ناكۆكی شیعه‌كان ده‌ستپێكردووه و ئه‌مه‌ش بوەته هۆی دواكه‌وتنی په‌سه‌ندكردنی كابینه‌ی كازمی، چوونكه ئه‌وان چاویان له پله و پۆسته‌كانی ووڵاته به تایبه‌تی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و هه‌موو جومگه‌كانی ئاسایش.
ووتیشی: ''كورد خۆی یه‌كلاییكردووه‌ته‌وه و به كازمیان راگه‌یاندووه، كه ئێمه به پێی پێویستی ئه‌و كاندیده‌كانیان هه‌ڵده‌بژێرین، پشتیوانیشیان بۆ كازمی ده‌بڕیووه و هه‌ڵویستیان ڕوونه.
باسی له‌وه‌شكردووه، ''كورد و سوننه هۆكاری دواكه‌وتنی په‌سه‌ندكردنی حكوومه‌تی كازمی نین، هۆكاره‌كه ناوماڵی شیعیه، ئه‌مه‌ش مه‌ترسییه، چوونكه ئه‌مه چانسی سێهەمه و مه‌ترسیش به دوای خۆیدا ده‌هێنێت'' .
هاوكات باڵه‌ته‌یی به مه‌ترسییه‌وه ده‌ڕوانێته ئه‌م هه‌نگاوه و ده‌ڵێ، "مه‌ترسییه‌كی جیددی هه‌یه ئه‌گه‌ر حكوومه‌ت پێكنه‌هێنرێت ئه‌وه عێراق به‌ره‌و ئاقارێكی نادیار ده‌ڕوات، به‌ڵام دیسان لایه‌نه‌كان چاوه‌ڕوانی دوایین واده‌ن كه ٩ـی مانگی داهاتووه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە