هۆکاری جوڵەی هێزەکانی ئەمریکا ئاشکرا کرا

هۆکاری جوڵەی هێزەکانی ئەمریکا ئاشکرا کرا

پەیامی کورد... هۆکاری جوڵەی هێزەکانی ئەمریکا ئاشکرا کرا


پنتاگۆن هۆکاری ناردن و مانەوەی هێزەکانی وڵاتەکەی بۆ سوریا و عێراق بۆ هەڕەشەکانی ئێران لەناوچەکان گەڕاندەوە.

سابرینا سینگە، وتەبێژی پنتاگۆن ڕایگەیاند: هێزەکانی ئەمریکا لەو ماوەیەی دوایدا گۆڕنکارییان بەسەرداهاتوە و لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەمێننەوە، ڕاشیگەیاند پێویستی وادەکات ئەوهێزانە لەناوچەکاندا بمێننەوە، بەم دواییانە هەڕەشەکانی ئێران بۆ سەر کەشتییە بازرگانییەکان لە ئاوەکانی نیمچەدورگەی عەرەبیدا بەردەوامە و زیادیکردووە.

سابرینا باسی لەوەشکردوە، لە چەند هەفتەی ڕابردودا هێزەکانی سوپای پاسداران گیچەڵییان بە کەشتییە بازرگانییەکان کردوە و هیچ بیانویەک نەبوە کە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست چۆڵ بکەن و پێویست دەکات پارێزگاری لەو کەشتییانە بکەن.

لەچەند ڕۆژی رابردوودا هێزەکانی ئەمریکا جوڵەیان پێکرا، بەڵام ئەمەریکا هیچ زانیارییەك لە بارەی پرۆسەکانی بە بەغداد نادات، ئەمەریکا هەوڵدەدات یارمەتییەکانی ئێران بۆ سوریا و لوبنان لە رێگەی خاکی عێراقەوە ببڕێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە