پەیامی کورد ... هۆکاری ئاستی باڵای مردن و قوربانیدانی ڤیرووسی کۆرۆنا لە ئیتاڵیا بۆچی دەگەڕێتەوە ؟؟
لە ئیتاڵیا ، هۆکاری مردن و قوربانیدانی زۆر بە هۆی ڤیرووسی کۆرۆناوە ، سیستەمی تاقیکاری ڕاگەێندراوە .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە ڕۆژنامەی ئیتاڵیایی " Corriere della Sera " یەکێکی دیکە لە هۆکارەکانی ئاستی باڵای مردن و قوربانی لە ئیتاڵیا بە هۆی تووشبوون بە نەخۆشی " کۆڤید - ١٩ " جگە لە تایبەتمەندی کۆمەڵەیی ، سیستەمی تاقیکارییە کە تەنیا لە سەر ئەو کەسانە ئەنجام دەدرێت کە نیشانەگەلی ئاشکاری تووشبوون بە ڤیرووسی کۆرۆنا لەواندا بینرابێت .
بە پێی نووسراوی ڕۆژنامەی ناوبراو ، شاخسە فەرمییەکان ، نیشاندەری ئاستی ڕاستەقینەی تووشبوونی هاووڵاتیان بەم ڤیرووسە نییە . چوونکە لەگەڵ بەرفراوانی بوونی گشتگیری ، ئیتاڵیا ستراتیژی تاقیکاری ڤیرووسی گۆڕی ، ڤیرووسەکە بە گشتی زەرەر و زیان دەگەێنێتە سیستەمی هەناسەدان کە ژمارەی زۆری قوربانیان دەتوانێ شاهیدی دۆخی گشتی بۆڕییەکانی هەناسەی دانیشتووانی ووڵات بێت . لەمڕۆوەوە فەزای دڵناخۆشکەری ژنگەیی لە باکووری ئیتاڵیاوە دەخرێتە ڕوو و هۆکاری دیکەش جگەرە کێشان ڕاگەێندراوە
ئیتاڵیا یەکێک لە ووڵاتانی جیهانە کە لەگەڵ زەرەرو زیانێکی زۆر بە هۆی بەربڵاوبوونی ڤیرووسی کۆرۆنا بەرەوڕوو بووەتەوە زیاتر لە ٦٠ هەزار کەو لە دانیشتووانی ئەو ووڵاتە تووشی ئەم ڤیرووسە بوونەو ئاستی قوربانیدان و مردن لە کاتی ئێستادا بەرزترین ئاستە لە چاو خەڵکانی تووشبوو .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە