دادگای تورکیا دۆسیەی بۆ 2 پەرلەمانتاری شاری وان کردەوە کە لە ئانجامدا دادگا بۆ یەکێکیان بڕیاری زیندانی کردنی دەرکرد و ئەوی تریان بێ تاوان دەرچوو.
له دانیشتنی دادگادا بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر ئه‌و دۆسه‌یه‌یه‌ی له‌سه‌ر له‌زگین بۆتان و ئاده‌م گه‌ڤه‌ری په‌رله‌مانتارانی وانی هه‌ده‌په كرابوویه‌وه به‌تۆمه‌تی تێكدانی یه‌كێتی ده‌وڵه‌ت و یه‌كپارچه‌یی خاكی وڵات ، سوكایه‌تیكردن، ئه‌ندامبوون له رێكخراوی تیرۆریستیی، هاندانی ئاشكرا بۆ تاوانكردن و به‌رهه‌ڵستی كردنی كارمه‌ندی حكوومی له دووه‌مین دادگای سزای قورسی وان به‌ڕێوه‌چوو.
له‌و دانیشتنه‌دا كه تۆمه‌تباران ئاماده نه‌بوون، پارێزه‌رانیان ئاماده بوون و تۆمه‌ته‌كانیان ره‌تكرده‌وه و داوایانكرد بێتاوانی بۆ بریكاره‌كانیان ده‌ربكرێت.
له دوای وه‌رگرتنی وته‌ی پارێزه‌ران، دادگه به‌هۆی قسه‌كردنه‌كانی، به‌بیانووی ئه‌وه‌ی «یه‌كێتیی ده‌وڵه‌ت و وه‌ڵاتی تێكداوه»، «پڕوپاگه‌نده‌ی ڕێكخستنی كردووه»، «ئه‌ندامی ڕێكخستنه» و «هانی تاوانی داوه» سزای ١٨ ساڵ زیندانیكردنی به‌سه‌ر له‌زگین بۆتان، په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په‌دا سه‌پاند.
په‌رله‌مانتار ئاده‌م گه‌ڤه‌ری له دۆسیه‌كه‌دا «بێ تاوان» ده‌رچوو.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە