هێرش دەکرێتە سەر سوپای قودس لە سوریا

هێرش دەکرێتە سەر سوپای قودس لە سوریا

لە سوریا هێرش کرایە سەر بنکەیەکی سەربازی ئەم وڵاتە و بە گوێرەی سەرچاوەکانی هەواڵ، هێرشەکە لە لایەن ئیسرائیلەوە ئەنجام دراوە.

 

پێگەی تایمزی ئیسرائیل لەم بارەوە رایگەیاند: میدیاکانی سوریا هەواڵی چەند تەقینەوەیەکیان لە بنکەی ئاسمانی حەما هەڵکەوتوو لە رۆژئاوای سوریا، بڵاو کردۆتەوە، بەڵام ئاماژەیان بە وردەکاری و ئاماری کوژراو و بریندارەکان نەداوە.

روانگەی مافەکانی مرۆڤی سوریاش رایگەیاند، کە بە لانی کەمەوە 11 کەس لەم تەقینەوانە کوژراون و ژمارەیەک خەڵکی بیانی لە نێو کوژراوەکان دەبیندرێ.

پێگەی النشرە لە هەواڵێکی دیکەدا دەڵێت، کێشەی تەکنیکی هۆکاری ئەم تەقینەوانە بووە.

سکای نیوزی عەرەبی لە هەواڵێکی دیکەدا رایگەیاندووە، لەم هێرشانەدا سیستەمی بەرگری ئاسمانی دوورهاوێژی "باور 373"ی سوپای پاسدارانی ئێرانی کراوەتە ئامانج. بەرپرسانی سەربازی ئێران ئەم سیستەمە لە گەڵ سیستەمی دژە موشەکی ئێس-300 روسی بەراورد دەکەن.

پێگەی مصدر لە هەواڵێکی دیکەدا وێڕای ئاماژەدان بەم رووداوە، نووسیویەتی "دوور نییە هێرشی ئاسمانی کرابێتەوە سەر ئەم بنکە سەربازیە".

دوای ئەوەی، کە لە مانگی رابردوودا بنکەی سەربازی تی فۆر، کرایە ئامانجی هێرشی هێزی ئاسمانی ئیسرائیل و بە وهۆیەوە ژمارەیەک لە ئەندامانی سوپای قودسی ئێرانی کوژران، رووداوی رۆژی رابردوو بە حەوتەمین هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئامانجەکانی ئێران لە سەر خاکی سوریا هەژمار دەکرێت.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە