پەیامی کورد ... سەرلەشکر قاسم سلێمانی ، فەرماندەی بەشی ناوخۆی سنووری سوپای پاسداران ، لە ڕێکخەرانی بەرنامەی بەرجام ٢ ڕەخنەی گرت و رایگەیاندووە " کەسانێ کە بە دوای ئەم جۆرە ڕێکەوتنەن دەیانەوێ " ڕیشەکانی ئیسلامی ووشک ببێت .
قاسم سلێمانی هەروەها ووتی : " ئەڵبەتە هەوڵەکانی ئەوان لێرەدا کۆتایی نایەت و بەرجام ٣ یشی بە دواوە دەبێت چوونکە دوژمنان لەو باوەڕەدان لە دەبێ سەرچاوەکە ووشک ببێت و ئەم سەرچاوەیە ئێرانە .
ئاماژەدانی قاسم سلێمانی بۆ چ کەسانێکی تایبەتە ؟؟؟
حەسەن ڕۆحانی یەکەمین ڕۆخساری سیاسی بەرچاو و دیار بووە کە لە ناوی " بەرجام ٢ " بەهرەی بردووە .
ڕەخنەی قاسم سلێمانی " بەرجام ٢ " ڕۆژێک لە دوای ئەوەوە هات کە ئەو داوەت نەبوونی مەحەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوە ، بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ بەشار ئەسەد ، سەرۆککۆماری سووریای ، بە ناهەماهەنگی لە دامودەزگای سەرۆککۆماری دانا .
قاسم سلێمانی لە ووتارێک دا لە پرۆگرامێک لە شاری کرمان ، ووتوویەتی کە بەرجام ٢ و ٣ سێ بەرهەمی ئەوە بوو کە باراک ئۆباما دەیەویست لە دوای ڕێکەوتننامە ئەتۆمییەکە ، بە پێی تێپەڕبوونی کات لەگەڵ دوو سیاسەتی دیکە تەواوی بکات ، و ئێستا دۆناڵد ترامپ ، کە لەم ڕێکەوتنە ئەتۆمییە دەرچووە ، بەپەلە دەیەوێت بگاتە هەمان ئامانج .
هەروەها ووتی : " بۆ دوژمن ئەم بەرنامەی بەرجام ە سێ لایانی هەیە نە یەک لەیەن ، بەڵام ئۆباما وا بیری دەکردەوە بە پێی کات دەتوانێ بگاتە ئەو لایەنەکەی دیکەی ، بەڵام مرۆڤێکی عەجوول لە هاتووە دەیەوێ بە زۆر و بە پەلە پێی بگات و باوەڕی وا بوو کە پێی دەگات داواکاری ئەوە بوو کە لە دوای ووتووێژ لەگەڵ هێزەکانی جیهان و چارەسەری بابەتی ساڵی ٩٥ی ئێران حەسەن ڕۆحانی لە پەیامی نەورۆزانەی خۆی لە ساڵی ئەتۆمی ئێران دا ، لە سیاسەتی ناوخۆی ئێران یش " بەرجام ٢ " ئەنجام ببێت .
لە هەمان بەش دا عەلی خامنەیی ڕاستەوخۆ بە تووندی لە پێشنیارێکی لەم شێوەیە ڕەخنەی گرت و ووتی : " مانای ئەم قسەیە ئەمەیە کە کۆماری ئیسلامی ئێران لە بابەتی سەرەکی و بنەڕەتی کە بە حوکمی ئیسلام و نەخشی بەرچاوی کۆماری ئیسلامییەوە پابەندە چاوپۆشی بکات . "
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە