هێرشی مووشەکی کرایە سەر بنکەی سەربازیی عەینول‌ئەسەد

هێرشی مووشەکی کرایە سەر بنکەی سەربازیی عەینول‌ئەسەد

پەیامی کورد.... هێرشی مووشەکی کرایە سەر بنکەی سەربازیی عەینول‌ئەسەد

بنکەی سەربازیی عەینول‌ئەسەد، لە پارێزگای ئەنباری عێراق و شوێنی نیشتەجێی هێزەکانی ئەمریکا، کرایە ئامانجی هێرشی مووشەکی.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئەلعەرەبییە، شەوی دووشەممە لەسەر سێشەممە ١٠ی جۆزەردانی ١٤٠١ی هەتاوی، بنکەی سەربازیی عەینول‌ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار هەڵکەوتوو لە ڕۆژئاوای عێراق کە شوێنی نیشتەجێی هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانانە، کرایە ئامانجی شەش مووشەک.

هەر لەو پەیوەندییەدا بەرپرسێکی هێزە هاوپەیمانەکان کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بێ بە هەواڵدەریی «فەرەنسا» ی ڕاگەیاندووە کە بنکەی سەربازیی عەینول‌ئەسەد لەلایەن هێزە چەکدارەکانی سەر بە ڕژێمی ئێرانەوە کراوەتە ئامانج و تا ئێستا هیچ خەسارێکی گیانیمان نەبووە.

جێگەی ئاماژەیە کە تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ گرووپێک بەرپرسایەتیی ئەو هێرشەی بە ئەستۆ نەگرتووە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە