هێرشی مووشەکی کرایە سەر بنەکەیەکی سەربازی لە سەلاحەدین

هێرشی مووشەکی کرایە سەر بنەکەیەکی سەربازی لە سەلاحەدین

پەیامی کورد … هێرشی مووشەکی کرایە سەر بنەکەیەکی سەربازی لە سەلاحەدین

 

شەوی دووشەممە ١٥ی ئاداری ٢٠٢١، بنكەی ئاسمانیی بەلەد لە سنووری سەڵاحەدین، كە هێزەكانی ئەمریكا، هاوپەیمانان و سوپای عێراقی لێیە، بە ٧ مووشەک کرایە ئامانج.

 

سەرچاوە ئەمنییەكانی عێراق بڵاویان كردەوە حەفت مووشەك ئاراستەی بنكەی سەربازیی ئاسمانیی بەلەد كراوە، بەڵام هیچ زیانێكیان لێ نەكەوتووەتەوە.

 

بەپێی میدیاكانی عێراق، مووشەكەكان لە ناوچەیەكی چۆڵی تەنیشت بنكە ئاسمانییەكە كەوتوونەتە خوارەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە