هێرشی مووشەکی کرایە سەر کۆمپانیای نەوتی " ئێکسۆن مۆبیل " ئەمریکی لە بەسرە

هێرشی مووشەکی کرایە سەر کۆمپانیای نەوتی "  ئێکسۆن مۆبیل " ئەمریکی لە بەسرە

پەیامی کورد   ...   ئەمڕۆ سەر لە بەیانی بە مووشەک هێرشکرایە سەر ژمارەیەک کۆمپانیای بیانی نەوت

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە بەسرە ڕایگەیاند، ئەمڕۆ بە مووشەک هێرشکرایە سەر ژمارەیەک کۆمپانیای بیانی نەوت کە یەکێک کۆمپانیاکان ئێکسۆن مۆبیل-ی ئەمریکییە.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی ڕۆیتەرز ، سەرچاوەیەکی ئەمنی لە بەسرە رایگەیاندووە، مووشەکەکە لە شوێنی نیشتەجێبوون و کارکردنی کۆمپانیاکان کەوتوەتە خوارەوە لە ناوچەی ئەلبرجسیە لە رۆژئاوای بەسرە و بەهۆی روداوەکە دو کارمەندی عێراقی برینداربون.
ئاماژە بەوەشکراوە، کۆمپانیای ئێکسۆن مۆبیل ئامادەکاری دەکات بۆ ئەوەی نزیکەی 20 کارمەندی بیانی کۆمپانیاکە ناوچەکە جێبهێڵن، بەرپرسانی بواری نەوتیش رایانگەیاندوە، کۆمپانیا بیانیەکانی وەکو رۆیاڵ داچ و شیل ئینی ئیتاڵی لە ناو ئەو کۆمپانیایانەدا بوون کە بە ئامانج گیراون.
بەرپرسانی پۆلیسی عێراقیش رایانگەیاندوە،  ئەو موشەکەی لە هێرشەکەدا بەکارهێنراوە کاتیۆشای کورت مەودا بوە و لە دووری 100 مەتر لە ناوچە نیشتەجێ بوون و کارکردنی کۆمپانیاکان کەوتوەتە خوارەوە.
ناوچەی ئەلبرجسیە نزیکە لە کێڵگەی نەوتی زوبێر کە کۆمپانیای ئینی ئیتاڵی کاری تێدا دەکات.
 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە