پەیامی کورد ... هێرش کرایە سەر وێستگەی دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکانی ئارامکۆ لە جددە
هاوپەیمانی عەرەبی پێشتر لە تێکشکانی بەلەمێکی بۆمب داڕێژراو لە بەندەری حەدیدەی یەمەن و پووچەڵکردنەوەی هێرشێکی لەناکاو لە دەریای سوور هەواڵیدابوو .
هاوپەیمانی عەرەبی پاڵپشتی دەوڵەتی یاسایی یەمەن شەوت یەکشەممە ٢٠ ی مارس هەواڵ لە دۆزینەوەی ڕێڕەو و تێکشکاندنی ئامانجی ئاسمانی دوژمن بەرەو جەددەی عەرەبستانی سەعوودی دا .
پێشتر هاوپەیمانی عەرەبی هەواڵی لە هێرشێکی دوژمنکارانە بۆ سەر وێستگەی دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکانی ئارامکۆ لە جەددە دەدات .
هاوپەیمانی عەرەبی لە ڕاگەێندراوێکدا ڕایگەیاند کە ئەم هێرشە زەرەرو زیانی گیانی بە دواوە نەبووە و ئەو ئاگرەی بەم بۆنەیەوە درووستکرابوو و بە خێرایی کۆنترۆڵ کراوە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە