هێرش کرایە سەر وەزارەتی ناوخۆ و دەزگای ئاسایشی ڕووسیا

هێرش کرایە سەر وەزارەتی ناوخۆ و دەزگای ئاسایشی ڕووسیا
پەیامی کورد   ...  هێرش کرایە سەر وەزارەتی ناوخۆ و دەزگای ئاسایشی ڕووسیا

پارێزگاری ناوچەی بێلگرادی ڕووسیا ڕایگەیاند : "گرووپێکی تێکدەر"ی ئۆکراینی هاتنە ناو ئەم هەرێمە سنوورییە و هێرشیان کردە سەر وەزارەتی ناوخۆ و خزمەتگوزاری ئەمنی. لەم هێرشەدا لانیکەم هەشت کەس بریندار بوون و سێ خانوو و باڵەخانەی ئۆفیسێک زیانیان بەرکەوتووە.

ووتەبێژی کرێملین هەروەها ڕایگەیاند : ڤلادێمیر پووتین لەم هێرشە ئاگادارکراوەتەوە و ڕێوشوێنی پێویست دەگیرێتەبەر بۆ پاڵنانی "تێکدەرەکان".

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە