پەیامی کورد ... هێرشی سەر خەڵکی پیادە لە ناوەندی لەندەن ٨ قوربانی لێدەکەوێتەوە
میدیاکانی بەریتانیا بڵاویانکردەوە، لەناوەڕاستی لەندەن شۆفێرێک بەئۆتۆمبێلەکەی هەشت کەسی بن گرتووە و هەڵهاتوە. بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاژانسی سکای نیوز، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لەناوەڕاستی لەندەن شۆفێرێک بەئۆتۆمبێلەکەی هەشت کەسی بن گرتووە و هەڵهاتوە.
دواتر پۆلیسی لەندەن ئاشکرایکرد، رووداوەکە لەنزیک فولکەی سلۆن بوە لەلەندەن و توانیویانە شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە دەستگیربکەن.
هاوکات، ئەوەش زانراوەکە کە بەفەرمانی پۆلیس و وەک ئامادەکارییەک بۆ تەقینەوە و کاری نەخوازراو فەرمانی چۆڵکردنی بیناکانی دەورووبەری دراوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە