هپەیامی کورد ... هێرشی ئەتۆمی بۆ کەشی زەوین ڕێکارێکی چینی لە دژی ئینتەرنێتی ستارلینکی ئەمریکی
چەکێک توانمەندی بە ئەرتەشی چین دەدات کە سەتەلایتگەلی ستارلینک لە مەداری لێئۆ بکاتە ئامانج .
چین ماوەیەکی زۆرە کە نیگەرانیەکانی خۆی سەبارەت بە ستارلینک و ئینتەرنێتی سەتەلایتی ڕاگەیاندووە .
لە مانگی مەی بڵاوکراوەی فەرمی ئەرتەشی چین لەگەڵ ڕاگەیاندنی نیگەرانییەکان سەبارەت بە سەتەلایتگەلی ستارلینک و ئەوەی کە بڕیار وایە هەژماریان بگات بە ٤٢ هەزار ، ڕایگەیاندبوو کە ئەم تەکنۆڵۆژیایە دەستی باشتر لە بۆشایی ئاسمان بە ئەرتەشی ئەمریکا دەدات .
بەو پێیەی کە لەگەڵ چەکگەلی بەناوبانگ وەکوو مووشەکگەلی دژە سەتەلایتی تەنیا دەتوانرێ ژمارەیەکی کەم لە سەتەلایتگەلی ستارلینکی بکاتە ئامانج و ئەم بابەتە هەڕەشەیەکی ئەوتۆی لە دژی تۆڕی گەورەی سەتەلایتگەلی هەرزانی ئەم کۆمپانیایە نابێت ، زانایانی چینی بەرەو ڕێگەچارەیەک وەکوو کەڵک وەرگرتن لە چەکی ئەتۆمی دژە سەتەلایەتی هێناوە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە